٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٥:٤٥
داخوازی بۆ دەرکردنی باڵوێزی ئۆستراڵیا لە ئێران بە تاوانی بانگەشەی هاوڕەگەزخوازی

کارناسێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی وێرای ئیدانەکردنی هەڵمەتی پێکهاتەبەزێنانەی باڵوێزی ئۆستراڵیا بۆ بانگەشەی هاوڕەگەزخوازی لە تاران، ڕایگەیاند: پێویستە وەزارەتی دەرەوە باڵوێزی ئۆستراڵیا دەر بکات.

سەبارەت بە هەڵمەتی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی باڵوێزی ئۆستراڵیا لە تاران، وتی: ئەم کارەی باڵوێزی ئۆستراڵیا سەرەڕای دژە ئەخلاقی‌بوونی، پێشێل‌کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە و بانگەشە بۆ نۆرمە دزێوەکان لە وڵاتێکی ئیسلامی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ‌ڕیزی بە بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتەیە.

وتیشی: پێویستە باڵوێزی ئۆستراڵیا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت بکرێ و وەک هەڵوێستێکی ئەخلاقی و کاریگەر لە پێناو هوشداری‌دان بە باڵوێزخانەی وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی، لە ئێران دەر بکرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی ئۆستڕاڵیا لە تارانی بانگهێشت کردووە.

342/